Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

خۆتان ماندوو مەکەن؛ ئارسیناڵ وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە

"ئۆدیگارد بۆ فرۆشتن نییە"

Yariga App

یاریگا –

ئارسناڵ بەتووندی وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە و بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری مارتن ئۆدیگارد نابن.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارتن ئۆدیگارد، ناوەڕاستکاری نەرویجی خستووەتەگەڕ، یانە کاتالوونیەکە دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی 2026 ئۆدیگارد بەرەو ریزەکانی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئارسیناڵ بەروونی بە بارسێلۆنای گوتووە بەهیچ شێوەیەک هەوڵی گواستنەوەەی ئۆدیگارد نەدەن، چونکە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە و کۆڵەکەیەکی سەرەکی پڕۆژەکەی میکێل ئارتێتایە.

ئۆدیگارد لە هاوینی 2021 بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 80 ملیۆن یۆرۆیە.

ناوەڕاستکارە 26 ساڵانییەکە بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 205 یاریی کردووە، 41 گۆڵی کردووە و 50 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button