كۆشكی سپی وهڵامی رۆناڵدۆ دهداتهوه
رۆناڵدۆ پهیامێكی ئاراستهی دۆناڵد ترهمپ كرد

یاریگا –
کۆشکی سپی لێدوانێکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەربارەی سەرۆک ترەمپ بڵاودەکاتەوە
ئەفسانەی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نهسڕی سعودی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێشکەشکاری بەناوبانگی بەریتانی، پیێرس مۆرگان، باسی لە ژیانی وەرزشی و تایبەتیی خۆی و ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانیی 2026 کرد.
لەکاتی گفتوگۆکەدا، ڕۆناڵدۆ تیشکی خستە سەر چەندین بابەتی گشتی، لەوانە جەنگ و قەیرانەکانی جیهان، و بۆچوونی خۆی لەسەر لایەنی مرۆیی و سیاسی دەربڕی، هەروەها پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، کرد.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لە قسەکانیدا گوتی،
“سەرۆک ترەمپ یەکێکە لەو کەسانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە گۆڕینی جیهان“
View this post on Instagram
کۆشکی سپی لێدوانەکەی کاپتنی یانەی نهسڕ سعودی بە ستایشکردنی ڕۆڵی سەرۆکی ئەمریکا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا و توانای بۆ بەشداریکردن لە “باشترکردنی بارودۆخی جیهان” لەقەڵەمدا.
هەژماری فەرمیی کۆشکی سپی لە پلاتفۆرمی “X” (تویتەری پێشوو) بەشێک لە لێدوانەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بڵاوکردەوە و هێمای سڵاو و چەپڵەڕێزانی لەگەڵدا دانا، وەک ئاماژەیەک بۆ پێشوازی و پێزانین بۆ قسەکانی ئەستێرە پورتوگالییەکە.
🚨 الحساب الرسمي للبيت الأبيض عبر X ينشر تصريح الأسطورة كريستيانو اليوم عن رئيس الولايات المتحدة ترامب 🇺🇸:
“الرئيس ترامب أحد الأشخاص الذين يمكنهم المساعدة في تغيير العالم.🙏🏽” pic.twitter.com/wMKrFlMg1D
— عالم القوت (@GOATTWORLD) November 4, 2025
ئەمریکا، لهگهڵ کەنەدا و مەکسیک، خۆی بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانیی 2026 ئامادە دەکات، کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 48 هەڵبژاردە بەشداریی تێدا دەکەن.
جامی جیهانی 2026 دواین دەرکەوتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەبێت بە درێسی هەڵبژاردەی پورتوگال، “دۆن” خەون بەوەوە دەبینێت کە ژیانی وەرزشیی مێژوویی خۆی بە بردنەوەی جامی جیهانی پرشنگدارتر بکات.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەمەنی 40 ساڵ، لە گرێبهستهكهی لهگهڵ یانەی نهسڕ سعودی تاوهكو کۆتایی وەرزی 2026/2027 دهبێت.



