
یاریگا –
ڤیرجیڵ ڤان دایک، کاتپنی لیڤەرپوول رایگەیاند، لە یاریی شەوی رابردووی ئانفیڵد تیمەکەی شایەنی بردنەوە بوو.
لیڤەرپوول بە تاکە گۆڵی ئەلێکسیس ماک ئالیستەر، بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا. ڤان دایک لە دوای یارییەکە روونیکردەوە؛
ئاستی ریال مەدرید بەباشی دەزانین، تەواو زانیاریمان لەسەر خاڵە بەهێزەکانیان هەبوو، ئەوان دەتوانن سزای هەر تیمێک بدەن، چەندینجار ئەم سیناریۆیەمان بینیوە.
پێویستبوو زۆر بە وردی یارییەکە بکەین و هەر ئەوەمان کرد، پلانی راهێنەرمان بەتەواوی جێبەجێکرد.
سەیری ئارسیناڵ بکەن
ڤان دایک باسی گرنگی پاراستنی خاوێنی تۆڕی گۆڵی لیڤەرپوولیان کرد، هاوشێوەی ئارسیناڵ کە ئاستێکی بەرز لە هێڵی بەرگری پیشاندەدات؛
دەتوانن ئاستی گەورەی ئارسیناڵ ببینن، هەموو بۆ پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێنی دەگەڕێتەوە.
ئێمەش دەمانەوێت هەمان کار بکەین، دەمانەوێت لە هێڵی بەرگرییەوە دەستپێبکەین، دەزانین دەتوانین هەر رکابەرێک ئازار بدەین و لەڕێگەی هێرشی هەڵگەڕاو پلانەکان جێبەجێبکەین.



