Loading...
ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئۆپتا؛ لیڤەرپوول کارێکی بە ریال مەدرید کرد کە زیاتر لە ساڵێکە نەکراوە

ئامارێکی شۆکهێنەری ریال مەدرید بەرامبەر لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو 4ـی نۆڤێمبەری 2025 لیڤەرپوول لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ میوانداری ریال مەدریدی کرد و بە تاکە گۆڵێکی ماک ئالیستەر یارییەکەی بردەوە.

ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی لەڕووی تاکتیکییەوە بەتەواوی شکستی بە چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید هێنا و راهێنەرە ئیسپانییەکەی چەککرد. تیپەکەی سڵۆت کارێکی بە ریال مەدرید کرد کە زیاتر لە ساڵێکە هیچ یانەیەکی دیکە نەیتوانیووە بیکات.

پێگەی ئۆپتا بڵاویکردووەتەوە، لە یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر لیڤەرپوول رێژەی گۆڵی پێشبینیکراوی ریال مەدرید “xG” تەنیا 0.45 بووە کە زیاتر لە ساڵێکە ریال مەدرید لە هیچ یارییەک هێندە خراپ نەبووە، دوایین جار کە لە یارییەک رێژەی گۆڵی پێشبینیکراوی هێندە کەم بوو بێت لە ئۆکتۆبەری 2024 بەرامبەر ڤیاریال بووە، کە لەو یارییە رێژەی گۆڵی پێشبینیکراوی ریال مەدرید 0.47 بووە.

هاوکات رێژەی گۆڵی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول بەرامبەر ریال مەدرید 2.58 بووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە تاکتیکەکانی ئاڕنە سڵۆت بەتەواوی هێڵی هێرشبەری ریال مەدریدی چەککردووە و بەرگریکارانی رێدز لە وەستاندنی مەترسییەکانی کیلیان ئێمباپێ و ڤینی جونیۆر بەتەواوی سەرکەوتوو بوون.

گۆڵی پێشبینیکراو”xG” چییە؟

گۆڵی پێشبینیکراو بریتییە لە پێوەرێک کاتێک لێدانێک ئاراستەی گۆڵ دەکرێت دەیخەمڵێنێت ئەگەری گۆڵبوونی ئەو لێدانە چەندە. ئەمەش بە پشتبەستن بە شوێنی لێدانەکە، جۆر و بارودۆخی لێدانەکە.

xG لەبری ئەوەی تەنیا ژمارەی شووتەکانی تیپێکمان پێبڵێت بە وردی پێمان دەڵێت تیپەکە چەند لە تۆمارکردنی گۆڵ نزیکبووە. بۆنموونە ئەگەر شووتێک لە دووری 5 مەتر ئاراستەی گۆڵ بکرێت رەنگە xGـی 0.8 بێت کە بەواتای ئەوە دێت %80 چانسی ئەوە هەبووە شووتەکە گۆڵ بێت.

بەڵام ئەگەر شووتەکە لە دوورەوە بێت رەنگە xGـی 0.05 بێت کە بەواتای ئەوە دێت %5 چانسی ئەوە هەبووە شووتەکە گۆڵ بێت.

گۆڵی پێشبینیکراو “xG” چۆن هەژمار دەکرێت؟

◉ مەودای شووت؛ تاوەکو شووتەکە نزیکتر بێت xG بەرزتر دەبێت.
◉ گۆشەی شووت؛ گۆشەکانی ناوەڕاست xGـیان بەرزترە.
◉ جۆری شووت؛ بەزۆری لێدانی سەر xGـی کەمترە.
◉ ئەسیست و دروستکردی هەل؛ پاسێک کە هێڵی بەرگری دەشکێنێت و هێرشی پێچەوانە خێراتر دەکات xG بەرزتر دەبێت.
◉ پەستانی بەرگری؛ ئەو شووتانەی لەژێر فشاتردا دەکرێن xGـیان کەمترە.
◉ جەستەی بەکارهاتوو؛ پێ بەرامبەر سەر و بەشەکانی دیکە xG جیاواز دەبێت.

لە یارییەکدا هەر شووتێک بەهات 0 بۆ 1ـی هەیە، کۆی گشتی xGـی تیپێک لە هەر یارییەکدا کۆی بەهای شووتەکانییەتی.

بۆ نموونە؛ ئەگەر تیمێک 10 شووت بکات، ئەوا بەگوێرەی دووری مەودای شووتەکە هاوکێشەی xG دەگۆڕێت.

بە پشتبەستن بە مەودای دووری شووتەکان ئەگەر رێژەی xG بریتیبوو لە 1.5، ئەوا گۆڵی پێشبینیکراوی تیمەکە بریتی دەبێت لە 1.5 ئەنجامی سەرجەم دەرفەتەکان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button