Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V بۆڕووسیا دۆرتموند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆی چامپیۆنزلیگدا مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆڕووسیا دۆرتموند دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆڕووسیا دۆرتموند بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ سێ یاریی كردووە یاریی یەكەم بە دوو گۆڵی خاوێن لە ناپۆلی بردەوە، لە دووەم یاریی بە دوو گۆڵ لەگەڵ مۆناكۆ یەكسان بوو لە یاری سێیەمیش رووبەڕووی ڤیاڕیاڵ بوویەوە و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.

بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

بەهەمان شێوە بۆڕووسیا دۆرتموند لە كۆی سێ یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە دوو یاریی براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بۆ كۆڤاسیچ رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.

بۆڕووسیا دۆرتموند بە بێ نیكلاس سولێ بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، ستۆنس، دیاس، ئایت نوری

گۆنزالێز

ساڤیۆ، رێندێرس، فۆدن، دۆكو

هالاند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆڕووسیا دۆرتموند

كۆبێڵ

شلۆتێربێک، ئانتۆن، بینسێباینی

رێیێرسن، گڕۆس، سابیتزە، سڤێنسن

سێرهۆ گیراسی، جولیان براند، كەریم ئادیێمی

بابەتی زیاتر

Back to top button