Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

بێڵینگهام کاسیاسی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام لە شەوێکی ناخۆشدا بۆ خۆی و یانەکەی کاتێک 1-0 بە لیڤەرپوولی خاوەن ماڵ دۆڕان، بە ژمارەیەکی نایابی بە ناوی خۆیەوە نووسیەوە.

ریال مەدرید لە گەڕی چوارەمی یارییەکانی چامپیۆزنلیگ بووە میوانی لیڤەرپوول، بەڵام بە یەکەم شکستی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکەوە لە یاریگا دەرچوون کاتێک رێدز بە تاکە گۆڵێکی ماک ئالیستەر بردنەوەی بۆ تیمەکەی ئارنە سڵۆت تۆمارکرد.

جود کە لەو یارییە کە وەک یاریزانی سەرەکیی بەشداربوو، بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا (22 ساڵ و 128 رۆژ) بتوانێ بگات بە یاریی ژمارە 50 لەو پاڵەوانێتیەدا.

پێشتر ریکۆردەکە هەر بە ناوی یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید بوو، خاوەنەکەشی ئیکەر کاسیاس بوو بە 22 ساڵ و 155 رۆژ.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە کە هاوینی 2023 لە بۆڕوسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە ریالەوە کرد، پێشتر لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە یەکەمین یاریی خۆی لە چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2020  لە تەمەنی 17 ساڵییدا ئەنجامدا.

ناوبراو لەگەڵ مەدرید جارێک جامە دوو گوێچکەکەی بردووەتەوە. بەدرێژایی کاروانەکەشی لە چامپیۆنزلیگ خاوەنی 14 گۆڵ و 13 ئەسێستە.

Back to top button