ئەوەی بەسەر لویس دیازدا هات تەنها یەک جاریتر لە مێژوودا روویدابوو

یاریگا –
بایرن میونشن شەوێکی مێژووی لەنێو یاریگای باخچەی شازادەکان تۆمارکرد کاتێک توانیان 1-2 لە پاریس سانجێرمانی خاوەن ماڵ ببەنەوە لە میانی گەڕی چوارەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ.
هەردوو گۆڵەکەی بایرن کە لویس دیاز لە گێمی یەکەم تۆماریکرد، هەر لەو گێمەدا شادییەکانی لێ تێکدرا کاتێک دوای ئەنجامدانی فاوڵێکی سەخت لەدژی ئەشرەف حەکیمی بە کارتی سوور کرایەدەرەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەستێرە کۆڵۆمبیەکە بووە دووەم یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە لە یارییەکدا 2 گۆڵ تۆمار بکات و دواتریش بە کارتی سوور بکرێتەدەرەوە.
پێشتر ئەو رووداوە تەنها یەک جار روویدابوو ئەویش ئانتوان گریزمانی یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یارییەکیاندا لە ساڵی 2021 بەرامبەر لیڤەرپوول.
2 – Luis Díaz is only the second player to score twice and be sent off in a UEFA Champions League match, after Antoine Griezmann in October 2021 for Atlético against Liverpool. Double. pic.twitter.com/1ntkH0kUEr
— OptaFranz (@OptaFranz) November 4, 2025
بەو بردنەوەیە، باڤارییەکان بە 12 خاڵی تەواوەوە پێشەنگی ریزبەندییەکەیان گرتووە بە هاوبەشی خاڵ بەڵام جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ ئارسیناڵی پلەی دووەم.



