Loading...
کوردستان

ئامارەکانی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان

دوو گۆڵپارێز کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان، لە گێمی دووەم شەش گۆڵ تۆمار کراوە و دوو گۆڵپارێزیش کلین شیتیان کردووە.

لە کۆی شەش یاریی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان 17 گۆڵ تۆمار کراوە، 11 گۆڵ لە گێمی یەکەم و شەش گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕە سوهەیب تەها یاریزانی سیروانی نوێ لە خولەکی سێ بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر تۆماریکردووە.

دوو گۆڵپارێز لەم گەڕەدا کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە، گەیلان سادق گۆڵپارێزی هەندرێن بەرامبەر دەربەندیخان و سەرکار سەردار گۆڵپارێزی رزگاری بەرامبەر قەڵادزێ گۆڵیان لێ تۆمار نەکرا و کلین شیتیان کرد.

گەورەترین ئەنجام لە گەڕی دوومی خولی نایابی کوردستان سیروانی نوێ بە دەستیهێنا و 5 _ 1 لە پێشمەرگەی هەولێری بردەوە، 26 کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە و هیچ کارتێکی سوور لەم گەڕەدا نەدراوە، سەرجەم یانەکانیش کارتی زەردیان هەبووە و هیچ یانەیەک یاریی خاوێنی نەکردووە لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button