Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

زانیاری شۆکهێنەر لەسەر ڤان دایک پەیوەست بە ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

زانیاریی نەبیستراو بڵاودەکرێتەوە لەسەر ڤیرجڵ ڤان دایک و هەوڵی ئەو یاریزانە بۆ پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە.

ڤان دایک کە زستانی 2018 لە ساوسامپتنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد، هەرزوو توانی خۆی لەگەڵ رێدز بگوانجێنێت بە ئەندازەیەک وەک یەکێک لە بەرگریکارەکانی مێژووی خولی ئینگلیزی تەماشادەکرێت.

ئەو بەرگریکارە پێش ئەوەی لە مانگی ئەپرێلی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەر نوێبکاتەوە، بووبووە مایەی دوودڵی هاندەرانی یانەکە بەوەی لە کۆتایی وەرزی رابردوو بەیەکجاریی ئانفیڵد جێدەهێڵێت، هەربۆیە دەنگۆ بڵاوبووەوە گوایە ریال مەدرید دەیویست سوود لەو دەرفەتە ببینێت.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە خۆزێ فێلیکس دیازی رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڤان دایک دەیویست بۆ ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە بکات.

رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە ئەستێرە هۆڵەندیەکە لە رێگەی بریکارەکانیەوە پەیوەندیان بە مەدریدەوە کردبوو، خودی یاریزانەکەش تا کۆتایی چاوەڕوانی وەڵامی ریال بووە. بەڵام کاتێک ریال مەدرید هیچ خواستێکی بۆ گواستنەوەی پیشان نەدا، بۆیە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێکردەوە.

 

Back to top button