Loading...
ئاسیاعێراق

مەهدی ئەلحەمیدان: بە پاڵپشتی هاندەرانی زەوڕا بەرامبەر ئیستقلول سەردەکەوین

زەوڕا میوانداری ئیستقلول دوشانبێ تاجکستانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستیان لە یاریی رابردوو بەرامبەر ئیستقلول دوشانبێ، زەوڕا لە یاریگای خۆی میوانداری یانە تاجکستانیەکە دەکات و یاریزانێکی نەورەسەکان دەڵێت بە پاڵپشتی هاندەران سەردەکەوین.

چوارشەممە ( 5ـی نۆڤێمبەری 2025 ) لە گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو، زەوڕا کاتژمێر 7ـی شەو لە یاریگای خۆی رووبەڕووی ئیستقلول دوشانبێ تاجیکستانی دەبێتەوە، یاریی رابردوو یانە تاجێکستانیەکە لە یاریگای خۆی 2 _ 1 سەرکەوتنی بەرامبەر زەوڕا بە دەستهێنابوو.

مەهدی ئەلحەمیدان، هێرشبەری بەحرێنی نەورەسەکانی بەغدا، پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیستقلول دەربارەی یارییەکە گووتی:

یارییەکە بۆ ئێمە چارەنووسسازە و داهاتوومان لە خولەکە دیاریی دەکات، بۆیە بە هەموو توانایەکمانەوە هەوڵدەدەین سەرکەوتن تۆمار بکەین، باشی و ئاست بەرزی خۆمان لە یاریی رابردوو نەقۆستەوە بۆ ئەوەی سێ خاڵ وەربگرین، بەڵام بە پاڵپشتی هاندەرانمان دەتوانین سەرکەوین و بگەڕێینەوە کێبڕکێ، هاندەرانی زەوڕا ئەستێرەی یەکەمن، لەسەرجەم یارییەکان پاڵنەرێکی باشن بۆ سەرکەوتن.

زەوڕا لە کۆمەڵەی D بە سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت، ئیستقلول دوشانبێ شەش خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەم دێت، نەسڕی سعودی کە میوانداری گۆوای هیندی دەکات بە نۆخاڵ لە پێشەنگی گڕووپەکەیە، یانە هیندیەکەش بەبێ خاڵ لە ریزبەندی چوارەم و کۆتاییدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button