Loading...
عێراقکوردستان

کارگێڕی پێشمەرگەی سلێمانی سزای دارایی یاریزانەکانی دا

بە هۆی ئەنجامە خراپەکانیان یاریزانانی پێشمەرگە سزا دەدرێن

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی ئەنجامە خراپەکانیان لە خولی نایابی عێڕاق، دەستەی کارگێڕی پێشمەرگەی سلێمانی سزای یاریزانەکانی دەدات.

لە کۆبوونەوەی نائاسایی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەربارەی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی تیپەکە لە خولی نایابی عێڕاق، دوای هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان بە کۆی دەنگ بڕیاردرا بە سزادانی دارایی دەستەی راهێنەران و سەرجەم یاریزانەکان.

لە هەمان کاتدا کارگێڕی پێشمەرگە داوایان لە دەستەی راهێنەران و یاریزانەکان کرد کە ئەنجامی تیپەکە لە خولی نایابی عێڕاق باشتر بکەن بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا پاداشت بکرێن، لە گرێبەستی یاریزانەکاندا هاتووە لە کاتی ئەنجامی خراپ سزا دەدرێن و بە پێچەوانەوە لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باش پاداشت دەکرێن.

لەم وەرزە پێشمەرگەی سلێمانی لە شەش یارییدا سەرکەوتنێک و یەکسان بوونێک و چوار شکستی هەیە، بە چوار خاڵ لە ریزبەندی 18ـەی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button