
یاریگا –
سێر دەیڤد بێکهام، ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا، بەهۆی خزمەتگوزارییەکانی لە وەرزش و کارەکانی خێرخوازی، لەلایەن پاشای بەریتانیا خەڵاتکرا.
سێر دەیڤد بێکهام پلەوپایەی سوارچاکێتی بەریتانیای لەلایەن پاشا چارلس لە قەڵای وینزەر وەرگرت.
بێکهام لە ساڵی 2003 نیشانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیای وەکو یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرای وەرگرت. لە ساڵی 2011ەوە دەنگۆی باس لە بەخشینی پلەوپایەی سوارچاکێتی بەریتانیا دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی نازناوی سێر بە دەیڤد درا.
بێکهامی تەمەن 50 ساڵان، رۆڵێکی باڵای لە وەرگرتنی مافی میواندارێتی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی 2012 گێڕا، هەروەها بۆ ماوەی 20 ساڵ باڵیۆزی رێکخراوی یونیسێف بوو، لە ساڵی 2024یشەوە بە هاوکاری شا چارلس، لە دامەزراوەی پاشا رۆڵیگێڕاوە.
لە ئاهەنگێکی جنجیلانەدا، بێکهام لەسەر ئەژنۆ دانیشت و پاشا چارلزی سێیەم، وەکو نەریتێکی باو، شمشێرەکەی لەسەر شانی راستی دانا.
🚨 Arise Sir David Beckham !!!
David Beckham has been knighted by King Charles at Windsor Castle pic.twitter.com/ar4ZJ4IryX
— Helen Rosa (@HelenRosamond11) November 4, 2025
لەلایەکی دیکەوە، ڤیکتۆریا بێکهام، هاوژینی بێکهام، ئەستێرەی پێشووی باندی سپایس گێڕڵس، نازناوێکی بە ناوی ‘لەیدی بێکهام’ پێبەخشرا.
بێکهام بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1995 لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد دەرکەوت، بەشێک بوو لە بردنەوە دراماتیکییەکەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 1999، کاتێک لە بایرن میونشنیان بردەوە.
بێکهام دەیان نازناو و پاڵەوانیەتیی لەگەڵ یانەی جیاواز بردووەتەوە، لەوانە شەش جار پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، دوو جاریش جامی FA و لە ساڵی 2013 بەیەکجاری وازی لە یارییکردن هێنا.
لە یۆنیۆ/حوزەیرانی رابردوودا، نازناوی سوارچاکی بەریتانیای وەرگرت، هەروەها ساڵی رابردوو سێر دەیڤد کە بە یەکێک لە پاڵپشتیکارانی سیستمی شاهانەی بەریتانیا دادەندرێت، بووە باڵیۆزی دامەزراوەی پاشایەتی.






