ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی ئەڵمانیا دیاریکرا

یاریگا
پاش ئەوەی حکومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی پیشاندا بۆ دەست پێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا، فێدراسیۆنی ئەم وڵاتە وادەی دەست پێکردنەوەی یارییەکانی جامی پوکالیشی یەکلایی کردەوە.

تویتەری فەرمی جامی پوکالی ئەڵمانیا بڵاویکردووە کە بریارە یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی لە رێکەوتی ٩ و ١٠ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچن و هەروەها یاریی کۆتاییش ٤ـی مانگی حەوتی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و یانەکانیش لەم وادەیە ئاگادار کراونەتەوە.

لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی ئەڵمانیا بایرن میونشن میوانداری ئاینتراخت فرانکفۆرت دەکات و لە یاریی دووەمی ئەم قۆناخەش یانە پلە چوارەکەی ئەڵمانیا زاربروکێن میوانداری بایەر لیڤەرکۆزن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button