Loading...
ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە ئەفسانەیەک نزیکە؛ سانتۆس هۆشداری بە نێیمار دەدات

تەنیا دوو مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە

Yariga App

یاریگا –

مارسێلۆ تێکسێرا، سەرۆکی سانتۆسی بەڕازیلی، هیوای مانەوەی نێیمار دا سیلڤای خواست، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە.

گرێبەستی سانتۆس و نێیمار لە کۆتایی ئەمساڵ بەسەردەچێت. ساڵی رابردوو نێیمار لە هیلالی سعوودیەوە پەیوەندی بە سانتۆس کرد.

تێکسێکرا بۆ پێگەی گۆڵی گوتووە؛

پڕۆژەی نێیمار تەنیا بۆ شەش مانگ یاخود ساڵێک نییە، بەڵکو پڕۆژەکە بۆ مۆندیالی 2026ە. سانتۆس باش دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ نێیمار بکات، تەواو ئاگاداری قەبارەی وەبەرهێنانی گرێبەستەکەیە.

پەیوەندی نێوان نێیمار و سانتۆس رێکخراوە، لە کۆتایی ئەمساڵ، هەڵسەنگاندنی لایەنی دارایی بۆ پەیوەندییەکە دەکرێت.

نێیمار هیچ لە دۆخی دارایی یانەکە دوو دڵ نییە، بەڵام سانتۆس سنوورێکی هەیە و ناتوانێت بیبەزێنێت.

سانتۆس دەیەوێت بە هۆکاری زیادبوونی دەرفەتی بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026، نێیمار بۆ ساڵێکی دیکەش لە یانەکە بهێڵێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، دەنگۆی گرنگی پێدانی نێیمار لەلاین ئینتەر مەیامییەوە زۆر زیادبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button