Loading...
عێراق

تەڵال بلووشی تەڵەبەی جێهێشت و گەڕایەوە دەوحە

چیتر ناگەڕێتەوە راهێنەرایەتی تیپەکە

Yariga App

یاریگا –

تەڵال بلووشی، راهێنەری قەتەڕی یانەی تەڵەبە وازی لە ئەرکەکەی هێناوە و گەڕاوەتەوە دەوحه، کارگێڕی یانەکەشی ئاگادار کردۆتەوە جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە راهێنەرایەتی تیپەکە.

بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی، تەڵال بلووشی، راهێنەری قەتەڕی تەڵەبە وازی لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە هێناوە و گەڕاوەتەوە دەوحە، بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا عێڕاقیەکان، تەڵال بە بریکاری کارەکانی راگەیاندووە لە ئەگەری چارەسەرکردنی کێشەکەشی ناگەڕێتەوە راهێنەرایەتی تیپەکە.

بڕیاری نەگەڕانەوەی تەڵال بۆ ریزی تەڵەبە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەڵێنانەی کە دەستەی کارگێڕی ماوەی دوو مانگە بە راهێنەرەکەیان داوە و جێبەجێیان نەکردووە، بۆیە راهێنەرە قەتەڕیەکە بڕیاریداوە چیتر لەم یانەیە راهێنەرایەتی نەکات.

بە راهێنەرایەتی تەڵال بلووشی، لەم وەرزە دا تەڵەبه لە شەش یارییدا 10 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11دێت، وەرزی رابردوو لە ناوەڕاستی قۆناخی دووەم و بە دیاریی کراوی لە گەڕی 30 خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، تەڵال بلووشی وازی لە ئەرکی راهێنەرایەتی زاخۆ هێنا، سەرەتای ئەم وەرزەش گرێبەستی لەگەڵ تەڵەبە واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button