فیرمینۆ باشترینی نێوان ئێمباپێ، سەڵاح و بێڵینگهام هەڵدەبژێرێت و ئامۆژگارییەکیش ئاڕاستەی ڤینی دەکات
سەڵاح پێویستی بە ستایشکردن نییە

یاریگا –
رۆبێرتۆ فیرمینۆ، هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول پێی وایە، محەمەد سەڵاح لە جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید باشترە.
فیرمینۆ کە ئێستا یاریی بۆ سەدی قەتەڕی دەکات، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا، باسی لە یاریی لووتکەی نێوان لیڤەرپوول و ریال مەدریدی لە گەڕی چوارەمی قۆناخی خول لە چامیۆنزلیگ کرد؛
یەکێکە لە خۆشترین یارییەکانی تۆپی پێ، وەکو هاندەرێکی لیڤەرپوول، هیوادارم رێدز سەربکەوێت.
فیرمینۆ لە وەڵامی پرسیاری بەراوردکاری نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی ریال مەدرید و لویس دیاز، یاریزانی بایرن میونشندا گوتی؛
پرسیارێکی قورسە بەڵام بە سادەیی وەڵامدەدەمەوە، ڤینی باشترە.
هەروەها لە وەڵامی پرسیاری باشترینی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ئالێکساندەر ئیزاک، فیرمینۆ دووپاتیکردەوە؛
بەدڵنیاییەوە ئێمباپێ باشترە، بەڵام محەمەد سەڵاح لە بێڵینگهام باشترە.
ئامۆژگارییەک بۆ ڤینیسیۆس
لە ماوەی رابردوودا و بە تایبەتی لە یاریی کلاسیکۆدا، ڤینیسیۆس مشتومڕێکی لە نێو یانەکە دروستکرد و فیرمینۆ لەبارەی ڤینی دەڵێت؛
ڤینیسیۆس یاریزانێکی ناوازەیە، دەرفەتی یارییکردنم لە هەڵبژاردەی بەڕازیل لەگەڵیدا هەبوو. لەڕووی کەسییەوە کەسێکی زۆر باشە و ئاساییە هاندەرانی یانەکانی رکابەر فشاری لەسەر دروست بکەن. بەڵام ئەوەی من نیگەران دەکات، لایەنی رەگەزپەرستییە.
ئەگەر لە شوێنی ئەوبم، هەوڵدەدەم گوێ لە قسەکانی دەرەوە نەگرم و تەنیا سەرنج لەسەر یاریی تۆپی پێ دابنێم. هیوای باشترینی بۆ دەخوازم و من یەکێکم لە هاندەرانی ڤینیسیۆس.



