
یاریگا –
دیێگۆ هۆرمیگۆ، یاریزانی گرانادا بەهۆکارێکی سەیر، لە یاریی بەرامبەر ریال ڤۆیادۆلید لە خولی پلەدووی ئیسپانیا، کارتی سووری وەرگرت.
لە کاتی زیادکراوی گێمی دووەمدا، گرانادا لە هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بوون (2-1)، ئیڤان ئالێخۆ، یاریزانی ڤۆیادۆلید، ماچێکی لەسەری هۆرمیگۆی رکابەریدا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گرژی و یاریزانەکە هێرشیکردە سەر ئالێخۆ، دەستبەجێ لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە بە کارتی سوور دەرکرا.

ئالێخۆ لە دوای یارییەکە روونیکردەوە؛
دەمزانی لە لێواری تەقینەوە بوو، زۆر لە هێرشکردنە سەر من نزیکبوو، منیش ماچێکم لێیکرد، ئەویش هێرشیکردە سەرم، پێم وایە تۆپی پێ بۆ کەسانی ژیرە نەک گێلەکان.
لە کۆتاییدا دەبێ دۆخەکان بقۆسیتەوە، منیش لە ژیرانەتر مامەڵەم کرد و هۆکاری کارتە سوورەکەش زۆر روونبوو. یارییەکە بەم دیمەنە تەواو بوو.
😅 💋 @ivanalejo7 explica su beso a Hormigo que ha terminado con la expulsión del jugador del Granada: “Es que soy muy cariñoso”
🫵 “Sabía que estaba al límite y el fútbol es para listos, no para tontos”
🤣 Y otro beso para nuestro Tornadijo, a ver si da suerte para el ascenso pic.twitter.com/b2Vpb2VJaK
— El Larguero (@ellarguero) November 3, 2025
ڤۆیادۆلید پلەی حەفتەمی خولی پلەدووی ئیسپانیای بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە 12 یاریی دێت، بە جیاوازی شەش خاڵ لە پلەی یەکەم، کەچی گرانادا لە پلەی 19مدا دێت.



