Loading...
ئیسپانیا

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی سەیر دەیەوێت قەرەبووی پارە رۆیشتووەکەی ئەمریکا بکاتەوە

Yariga App

یانەی بارسێلۆنا سەرقاڵی گەڵاڵەی بیرۆکەیەکن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانی هەڵوەشاندنەوەی یارییەکەی ئەمریکا.

بڕیار وابوو یاریگ لالیگای بارسێلۆنابەرامبەر ڤیاریاڵ  لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت و ئەمەش قازانجێکی دارایی بۆ یانەکە دەهێنا بەڵام دوای ناڕەزایی یانەکانی دیکە ئەم بڕیارە هەڵوەشێندرایەوە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بارسێلۆنا ئێستا بیر لە یارییەکی دۆستانە دەکاتەوە لە مانگی 12دا تاوەکو بەشێک لەو زیانە قەرەبوو بکاتەوە. سەرەتا بڕیار وابوو یارییەکە لە پیرۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام ئێستا دەنگۆی ئەنجامدانی یارییەک لە مەغریب لە ئارادایە.

ئەمەی دووهەمیان ئەگەری روودانی زیاترە، چونکە کۆتا یاری پێش دەستپێکی پشووی کریسمس بەرامبەر ڤیاریاڵە لە 12/21دا وە یاساکانی ئیسپانیا رێگەنادات هیچ کارمەند و کرێکارێک کاربکەن لە نێوان 12/23 تاوەکو  یەکەم رۆژی ساڵی تازە. بەمەش کۆتا رۆژی کارکردن 22ی مانگ دەکات و رەنگە بەهۆی دووری مەودای پیرۆ نەتوانرێت لە وادەی خۆیدا پشووەکان دەست پێبکەن.

بارسا مەودای فڕینی فڕۆکەکەی بۆ مەغریب کەمترە و دەتوانێت بەر لە دەستپێکی پشوو یاریزانەکان بنێرێتەوە ماڵەوە، بە بێ ئەوەی یاسای کاری یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وحکمەتی ئەو وڵاتە بشکێنێت.

لەدووای پشووەکان یەکەم یاری بارسا لە دێربی کاتالۆنیا دەبێت بەرامبەر ئیسپانیۆل لە 1/4دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button