
یاریگا –
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا کێشەیەکی زەقی لە هێڵی بەرگریدا هەیە و ناتوانێت تۆڕەکەی بەخاوێنی بهێڵێتەوە.
سەرەڕای باشتربوونی ئاستی بەرگری یانەکە لە یاریی بەرامبەر ئێڵچێ، بەڵام کەتیبەکەی هانزی فلیک نەیتوانی بەبێ گۆڵلێکران یارییەکە تەواوبکات و 3-1 یارییەکەی تەواوکرد.
57 مانگ بەر لە ئێستا، لە هەشت یاریی بە دوای یەکدا گۆڵ لە بارسێلۆنا کرا. زنجیرەکە لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2021 دەستیپێکرد و تاوەکو 21ی فێبرایەر/شوباتی هەمان ساڵ بەردەوام بوو.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، فلیک دەیەوێت هاوکێشەیەکی گونجاو بۆ هێڵی بەرگری بدۆزێتەوە، تاوەکو لەگەڵ ئێریک گارسیا ئەرکی بەرگری بگرنەئەستۆ.
فلیک تەواو ئاگاداری دابەزینی ئاستی پاو کوبارسی، رۆناڵد ئاراوخۆیە و ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی هەژاندنی تۆڕی بارسایە.



