
یاریگا –
پۆلیسی بەریتانیا بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانێکی پرێمەرلیگی دەستبەسەرکردووە.
لە رووداوێکی سەیر و پێشبینی نەکراودا، تۆڕی BBC بڵاویکردووەتەوە، لە شەشی سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوودا، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانێکی یانەیەکی پرێمەرلیگ، دەمانچەی لە یاریزانەکە دەرهێناوە و هێرشی کردووەتەوەسەر.
بەهۆکاری یاساییەوە BBC ناسنامە یانە و یاریزانەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نێو یانەکە بڵاویکردووەتەوە؛
بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە هەڕەشەی کوشتنی کردووە و پێشتر هەڕەشەی لە کەسێکی دیکەش کردبوو. سەرەڕای مەترسیداری دۆخەکە، بەڵام هیچ برینداربوون یاخود بەرکەوتنێکی تووند رووی نەدابوو.
کاتژمێر 11:14 ی شەو، پۆلیسی بەریتانیا لە رووداوێکی هەڕەشەکردن بەبەکارهێنانی دەمانچە ئاگادارکرانەوە.
دوای دوو رۆژ، تۆمەتبارە 31 ساڵییەکە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک و هەڕەشەکردن و لێخووڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت، دەستبەسەرکرا.



