پێکهاتەی بانگهێشتکراو: جارێکیتر نێیمار لە بەڕازیل دوورخرایەوە

کارلۆ ئەنچلۆتی نوێترین پێکهاتەی بانگهێشتکراوی هەڵبژارەی بەڕازیلی راگەیاند و سەرلەنوێ نێیمار داسیلڤا دوورخراوەتەوە.
ئەنشلۆتی پێشتر وتبووی دەرگای هەڵبژاردەی بەڕازیل هەمووکات بەرووی نێیمار کراوەیە بەو مەرجەی لە دۆخێکی جەستەیی باشدا بێت، بەڵام یاریزانە 33 ساڵەکە بە هەشت مانگ بەر لە دەستپێکی مۆندیال هێشتا کێشەی جێگەی متمانەی راهێنەر نیە.
نێیمار بەردەوام بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، لە ئێستادا پێکانی نیە بەڵام ئاستی بە تەواوی دابەزیووە و لە کۆتا پێنج یاریدا هیچ ئەسیست و گۆڵێکی نیە بۆ سانتۆس. وە لە کۆتا یاریدا سانتۆس لەگەڵ نێیمار هیچیانی نەبردووەتەوە.
بەڕازیل دوو یاری دۆستانە لەم مانگەدا ئەنجام دەدات و ئەمجارەیان روودەکاتە ئەفریقا بۆ یاریکردن بەرامبەر سەنیگال تونس. لە پشووی پێشووی یارییە نێودوڵەکان لە ئاسیا رووبەرووی کۆریای باشوور و ژاپۆن بووەوە. یاری یەکەمیانی بە ئاسانی بردەوە بەڵام دووهەم یاری بە ژاپۆن دۆڕاند.
پێکهاتەی بانگهێشتکراو:
گۆڵپارێز: بێنتۆ، ئێدەرسن، هیوگۆ سۆزا
هێڵی بەرگری: ئەلێکس ساندرۆ، کایۆ ێنریکی، دانیلۆ، ئێدەر میلیتاو، فابریسیۆ برونۆ، گابریێل ماگالهایش، لوچیانۆ جوبا، مارکینیۆس، وێسلی، پاولۆ هێنریکی.
هێڵی ناوەڕاست: ئەندرێ سانتۆس، برونۆ گیمارایش، کاسیمیرۆ، لوکاس پاکێتا، فابینهۆ، ، ئێستیڤاو
هێڵی هێرشبردن: جواو پێدرۆ، لویز هێنریکی، ماتیوس کونیا، ریچارلیسن، رۆدریگۆ، ڤینیسیوس جونیۆر، ڤیتۆر رۆکی.



