
یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی ئەمشەو سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی لیڤەرپوول لە بەرامبەر ریال مەدرید دەکات.
ئەمشەو لە گەڕی چوارەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ، لیڤەرپوول لە ئانفیڵد میوانداری ریال مەدرید دەکات و مۆ سەڵاح چاوی لە هەژاندنی تۆڕی تیبو کۆرتوایە.
ریال مەدرید لە 2016 تاوەکو 2014, 9 یاریی بەرامبەر مەدرید کردووە، دوو یارییان لەگەڵ رۆما بووە و حەفت یاریی دیکەش بە درێسی لیڤەرپوول بووە.
سەرەڕای زۆری ژمارەی یارییەکانی، بەڵام سەڵاح تەنیا دوو گۆڵی لە ریال مەدرید کردووە و لە هەردوو یارییەکەشدا لیڤەرپوول دۆڕا.
سەڵاح گۆڵی یەکەمی لە ساڵی 2021 گۆڵی یەکەمی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کرد، لەو یارییەدا رێدز 3-1 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دۆڕا و گۆڵی دووەمیشی لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2023 کرد.
ئەستێرەکەی لیڤەرپوول لە هەموو رووبەڕووبوونەوەیەکی ریال مەدرید سەرەکی بووە و تەنیا یەک یاریی لە کۆی نۆ یارییەکە بردووەتەوە.
ژمارەکانی سەڵاح بەرامبەر مەدرید
- کۆی یارییەکان: 9
 - ژمارەی یارییەکان لەگەڵ رۆما: 2 یاریی لە 2016
 - ژمارەی یارییەکان لەگەڵ لیڤەرپوول: 7 یاریی لە 2018-2024.
 - ژمارەی خوولەکەکان: 750
 - ژمارەی گۆڵەکان: 2
 - ژمارەی پاسی یەکلاییکەرەوە: 1
 



