پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یاریی لووتكە و ئاگرینی گەڕی چوارەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

دوو یانە زلهێزەكە ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و ئاگریندا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
پاریس سانجێرمان پاڵەوانی وەرزی رابردوو لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی سێ یاریی سەرجەمیانی بردووەتەوە 13 گۆڵی كردووە و تەنیا سێ گۆڵی لێكراوە.
بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بایرن میونشن بە هەمان شێوە لە كۆی سێ یاریی سەرجەمیانی بردووەتەوە 12 گۆڵیان كردووە و تەنیا دوو گۆڵیان لێكراوە.
بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی چامپیۆنزلیگ دێن.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە 15 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە 8 یاریی بایرن میونشن براوە بووە و 7 یارییش پاریس سانجێرمان.
لە كۆتا چوار رووبەرووبوونەوەی نێوانیان لە چامپیۆنزلیگ بایرن میونشن لە سەرجەمیان براوە بووە.
لە كۆتا چوار رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان لە چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمان نەیتوانیووە یەک گۆڵ لە بایرن میونشن بكات.
پاریس سانجێرمان لە كۆتا شەش یاریی خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ سەرجەمیانی بردووەتەوە.
پاریس سانجێرمان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا زۆرترین گۆڵیكردووە (13) گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پاریس سانجێرمان بە بێ ئیلیا زابارنی بەهۆی راگیرانەوە و دیزیرێ دووێ بەهۆی پێكانەوە رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.
بایرن میونشن بە بێ ئالفۆنسۆ دەیڤز، هیرۆكی ئیتۆ و جەمال موسیالا رووبەڕووی پاریس دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان
شۆڤالیێ
حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس
زایر ئێمری، ڤیتینیا، نێڤێس
كباراتسخێلیا، دێمبێلی، باركۆلا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن
نۆیەر
لایمەر، ئوپامیكانۆ، جۆناسان تا، گێرێرۆ
كیمیچ، پاڤلۆڤیچ
ئۆلیس، گنابری، لویس دیاز
هاری كەین



