پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی گەڕی چوارەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لیڤەرپوولی بریندار دەیەوێت بە بردنەوەی لە ریال مەدرید شكستەكانی یارییەكانی رابردووی لە بیری هاندەرانی بباتەوە.
لیڤەرپوول لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا سێ یاریی كردووە لە دوو یاریی براوە بووە و یارییەكیش بەرامبەر گاڵاتاسەرای دۆڕاوە. بە كۆكردنەوەی شەش خال لە ریزبەندی دەیەمی خولەكە دێت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید بە ئاستێكی نموونەیدا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە كۆی 14 یاریی ئەم وەرزە 13یاریی بردووەتەوە.
لە سێ یاریی رابردووی چامپیۆنزلیگدا بە ئەنجامی 2-1 لە مارسیلیا، 5-0 لە كایرات ئالماتی و 1-0 لە یوڤێنتوسی بردەوە. بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە 12 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە 7 یاریی ریال مەدرید براوە بووە، چوار یاریی لیڤەرپوول و یارییەكیش یەكسان بوون.
لە كۆتا 9 یاریی نێوانیان لیڤەرپوول تەنیا یەک یاریی بردووتەوە 7 دۆڕان و یەک یەكسان بوون.
لیڤەرپوول لە كۆتا 22 یاریی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆیدا 20 یاریی بردووەتەوە، یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
ریال مەدرید لەم وەرزەدا سێ یاریی یەكەمی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە كۆتا دوو جار كە چوار یاریی لەسەر یەكی بردبێتەوە نازناوەكەی بەدەستهێناوە.
ئارنە سڵۆت لە كۆی 13 یاریی چامپیۆنزلیگ وەک راهێنەری لیڤەرپوول لە 10 یاریی براوە بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن، ئیزاک، فریمپۆنگ، جیۆڤانی لیۆنی و كورتیس جۆنس رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ دانی كارڤاخال، دەیڤد ئالبا، ماستانتونۆ و رودیگەر بەرامبەر لیڤەرپوول یاڕیی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
مامارداشڤیڵی
برادلی، كۆناتێ، ڤان دایک، رۆبێرتسن
خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ
ئێكیتیكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤاڵڤێردی ،میلیتاو، هاوسن، كارێراس
چوامینی، كاماڤینگا
گولەر، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس
ئێمباپێ



