Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی ئارسیناڵ دەگەڕێتەوە بۆ یانە لەندەنیەکە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی ناوداری ئارسیناڵ دەگەرێتەوە بۆ یانەکە و لەوێ دەیەوێ جارێکیتر تواناکانی پێشبخاتەوە.

وەک زۆرێک لە مێدیا ئینگلیزیەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئالێک ئۆکسلەید چامبەرلەین گەڕاوەتەوە بۆ ریزی تۆپچیەکان بەمەبەستی پارێزگاریکردن و گەراندنەوەی توانای جەستەیی خۆی.

چامبەرلەین کە ماوەی 6 ساڵ (20211-2017) درێسی یانە لەندەنیەکەی پۆشی پێش ئەوەی رووبکاتە لیڤەرپوول، ئێستا بێ یانەیە. ئەوەش دوای ئەوەی لە 25ی ئۆگەستی ئەمساڵ یانە بێشکتاشی تورکی گرێبەستەکەیان لەگەڵ هەڵوەشاندەوە.

ئێستا ناوەراستکارە 32 ساڵیەکە لەگەڵ تیمی خوار 21 ساڵانی ئارسیناڵ راهێنان دەکات و بەشێک لە راهێنانەکانیشیان بڵاوکردووەتەوە.

ئەگەرچی لەگەڵ ئارسیناڵ تواناکانی خۆی ناساند، بەڵام ئالێکس گرێی بەختی لەگەڵ لیڤەرپوول کرایەوە لە رووی بردنەوەی زۆرترین دەستکەوتەوە کە توانی 5 نازناوی گرنگ بباتەوە، لە دیارترینیان پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بوو.

Back to top button