
یاریگا –
شەممەی رابردوو لیڤەرپوول رێچکەی بردنەوەکانی دۆزیەوە کاتێک 2-0 لە ئاستۆن ڤیلای بردەوە پێش رووبەڕووبوونەوە قورسەکانی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی.
ماوەیەکی زۆربوو تیمەکەی ئارنە سڵۆت دۆڕان لەسەر دۆڕانی تۆمار دەکرد، بەجۆرێک دەنگۆ دوورخستنەوەی کەوتبووە نێو مێدیا و سۆشیاڵ مێدیا ئەگەر هاتبا لەسەر ئەو ئەنجامە خراپانە بەردەوامبوایە. ئەوە سەرەڕای ئەوەی یانەکە بڕە پارەیەکی زۆری لە گواستنەوەکاندا خەرجکردبوو. بەتایبەت گرێبەستە گەورە و گرانبەهاکانی وەک فلۆریان ڤێرتز، جێریمی فریمپۆنگ، هوگۆ ئێکیتێکی و ئالیکساندەر ئیزاک.
لیڤەر کە سبەی شەو لەنێو ئانفیڵد میوانداریی ریال مەدریدی پێشەنگی خولی ئیسپانی دەکات لە میانی گەڕی چوارەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، لە بارەی بژاردەکان و ئامادەنەبووەکانی ریزەکانی، راهێنەرە هۆڵەندیەکە وتی
ئیزاک بۆ بەرامبەر ریال ئامادەنابێت. بەڵام بۆ یارییەکەی یەکشەممەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی رەنگە لە لیستەکەدا دابنرێت، بەڵام هێشتا لەگەڵ تیمەکەدا راهێنانی نەکردووە.
هەر سەبارەت بە ئامادەنەبووەکان بۆ ئەو دوو جەنگە مەزنە، سڵۆت وتی
هەرچی فریمپۆنگ و ئالیسۆن بەیکەرە، بۆ یەکشەممەی داهاتووش بەردەست نابن.
🚨❌ Arne Slot confirms Isak will miss Real Madrid game: “For Man City on Sunday, maybe he can be involved in the squad but still not training with the team”.
“Jeremie Frimpong and Alisson will both be unavailable for Sunday”. pic.twitter.com/WZFJRcYsEt
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 3, 2025
ئامادەنەبوونی ئەو سێ ئەستێرەیەی لیڤەرپوول لەکاتێکدایە کە یانەکە لە سێ یاری چامپیۆنزلیگ تەنها 4 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی دەیەم دێت. هەرچی خولی ئینگلیزیە، دوای 10 هەفتە 18 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی سێیەم دەبینرێن.