چامپیۆنزلیگگرنگترین
ئێستا؛ لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەی لیڤەرپوول بڵاوكرایەوە

یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەی لیڤەرپوول بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەی سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی خول چامپیۆنزلیگ.

لە لیستەكەدا فرانكۆ ماستانتونۆ بەهۆی پێكانەوە دوورخراوەتەوە، هەروەها ئانتۆنیۆ رودیگەر ، دانی كارڤاخال و دەیڤد ئالابا لە لیستەكەدا نین.
لیستی یاریزانانی ریال مەدرید:
گۆڵپارێز: كۆرتوا، لونین، گۆنزالێز
بەرگریكار: میلیتاو، ئارنۆڵد، ئاسێنسیۆ، كارێراس، فران گارسیا، مێندی، هاوسن.
ناوەڕاستكار: بێڵینگهام، كاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاردا گولەر، سێبایۆس.
هێرشبەر: ڤینیسیۆس ، ئێندریك، ئێمباپێ، رۆدریگۆ، گۆنزالۆ، براهیم.



