Loading...
ئاسیاعێراق

موئمین سلێمان: زۆرێک لە یاریزانان ئاواتە خوازن درێسی شوڕتە بپۆشن

شوڕتە و تراکتۆر ساز رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری شوڕتە پێش یارییەکەی بەرامبەر تراکتۆر سازی ئێرانی باس لە تیپەکەی دەکات و یانەی شوڕتەش بە پاڵەوان ناو دەبات.

لە ئێران و تایبەت لە یاریگای  یادگاری ئیمام لە تەبرێز، شوڕتە لە گەڕی چوارەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا رووبەڕووی تراکتۆر ساز دەبێتەوە، پێش دەسپێکی یارییەکە راهێنەری شوڕتە باس لە تیپەکەی دەکات و دەڵێت زۆربەی یاریزانان ئاواتە خوازن درێسی شوڕتە بپۆشن.

موئمین سلێمان، راهێنەری میسری یانەی شوڕتە لە باسی تیپەکەیدا گووتی:

ئێستا شوڕتە یانەیەکی ناسراوە نەک تەنیا لە عێڕاق بەڵکو لە ئاسیاش، بەرامبەر هەر تیپێک یاریی بکەین ئاستی باش پێشکەش دەکەین، پاڵەوان بوونی شوڕتە لە چوار وەرزی رابردوو سەلمێنەری ئەم قسانەی منە، ئێستا زۆربەی یاریزانان ئاوات دەخوازن درێسی شوڕتە بپۆشن، چونکە شوڕتە یانەیەکی پاڵەوانە.

راهێنەرە میسریەکە دوو وەرز بەدوای یەک لەگەڵ شوڕتە بۆتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیاش لە سێ یارییدا یەک خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11ـەی کۆمەڵەی هەرێمی رۆژئاوا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button