ڤیدیۆ: ناوبژیوان شەق لە یاریزانێکی میلان دەدات

مارک گویدای ناوبژیوان لە یارییە ئاگرینەکەی شەوی رابردووی ئەیسی میلان و رۆمادا، لە ئەلێکس سەیلیمەیکەرسی یاریزانی میلان دەدات.
لە نیوەی دووهەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای گوماناوی بۆ رۆما هەژمارکرد سەرەڕای گازندەیەکی زۆری یاریزانانی میلان، دواتر مایک ماینانی گۆڵپارێز توانی لێدانە سزاکە بگەڕێنێتەوە کە لەلایەن پاولۆ دیبالاوە جێبەجێ کرا.
راستەوخۆ لەگەڵ گەڕاندنەوەکەدا، ئەلێکس چووە بەردەم ناوبژیوان و ئاهەنگی گێڕا بەڵام لەبری ئەوەی کارتی پێبدات بە پێ لە قاچی دا.
ڤیدیۆکە لە نێو میدیا ئیتاڵییەکاندا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. گرازیانۆ چیزاری ناوبژیوانی پێشووی ئیتاڵیا بۆ کاڵچیۆ مێرکاتۆ سەبارەت بەو رووداوە نوسیوییەتی
گویدا هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد، ئەم رەفتارە جێگەی قبوڵکردن نیە لە ناوبژیوان، دەیتوانی کارتی زەرد بدات بە سەیلیمەیکەرس بەڵام ئەوەی نەکرد و سنووری بەزاند.
Ora mi spiegate perché Guida redarguisce Saelemaker che esulta?
Non si può nemmeno più esultare? pic.twitter.com/Z3ATqpdJm3— Piani Mino (@PianiMino) November 2, 2025



