Loading...
ئیتاڵیا

پیۆڵی کارەساتی خوڵقاندووە و ئامادەش نیە وازبهێنێت

Yariga App

ستیفانۆ پیۆڵی ئامادەنیە دەست لەکار بکێشێتەوە سەرەڕای ئەوەی یانەی فیۆرەنتینا لە خراپترین دۆخی خۆیدایە.

ڤیۆلا بەئومێد بوون پیۆڵی بتوانێت هەمان ئەو سەروەرییەی لەگەڵ میلان تۆماریکرد بۆ ئەوانیشی دووبارە بکاتەوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی  10 هەفتە بەسەر ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا فیۆرەنتینا تەنها چوار خاڵی هەیە و لە پلەی 19 هەمە.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەکە داوا لەو راهێنەرە کراوە خۆی وازبهێنێت بەڵام پیۆڵی رەتیکردەوە. تەنها بەوە رازیبووە ئامادەیە ماوەی گرێبەستەکەی کەمبکاتەوە کە  بۆ سێ وەرزە.

فیۆرەنتینا ناچاردەبن خۆیان ئەو راهێنەرە دووربخەنەوە و سزا داراییەکەی بدەن ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت. بەگوێرەی سەرچاوەکە گالۆپای راهێنەری تیمی خوار 20 ساڵ بەربژێرە بۆ حاڵەتی لەناکاو وەک جێگرەوەیەکی کاتیی ئەگەر هاتوو ئەو بڕیارەیان دا.

فیۆرەنتینا دوێنێ دۆڕا بە لێچی و تا ئێستا لەم وەرزەدا هیچ بردنەوەیەکی نیە. یاری داهاتوویان لە خولی کۆنفرانسی ئەورووپی دەبێت بەرامبەر ماینز لە شەو پێنج شەممەدا.

ستێفانۆ توانی ناسناوی خولی ئیتاڵی بۆ ئەیسی میلان بەدەست بهێنێت، دوای رۆیشتنی لەو یانەیە پەیوەندی بە نەسڕی سعوودییەوە کرد. هێندەی نەبرد لەو یانەیە لادرا و گەڕایەوە فیۆرەنتینا  کە پێشتر بەر لەوەی ببێتە راهێنەری میلان لە هەمان ئەرک دا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button