Loading...
ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

شیكاری یاریگا پێش یارییەکە؛ ژمارەکان له‌سه‌ر یاریی زاخۆ و عەین بزانه‌

عه‌ین دووهێنده‌ی زاخۆ گۆلی كردووه‌

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا هاندەرانی تۆپی پێ چاوەڕوانی یارییە ئاگرینەکەی نێوان زاخۆ و عەینی ئیماراتی دەکەن لە جامی یانەکانی کەنداو، تۆڕی وه‌رزشی یاریگا لە ڕێگەی ژمارە و ئامارەکانەوە، شیکارییەکی ورد بۆ هێز و لاوازیی هەردوو یانە ده‌كات.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە وەرزی 2025-2026 جامی یانەکانی کەنداو  تۆمار کراون، هەردوو یانەی زاخۆ و عەین دوو یارییان كردووه‌، بەڵام ئەنجام و ئاستیان جیاوازیی بەرچاوی تێدایە.

عەین؛ هێزێکی هێرشبەریی مه‌ترسیدار

یانەی عەینی ئیماراتی، کە پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە، بە ئاشکرا هێزێکی هێرشبەریی ترسناکی هەیە. لە دوو یاریی ڕابردوودا، توانیویانە پێنج گۆڵ تۆمار بکەن، کە ئەمەش تێکڕای 2.5 گۆڵ بۆ هەر یارییەک دەکات.

ئەم ژمارەیە نیشانی دەدات کە یانە ئیماراتییەکە توانایەکی گەورەی لە دروستکردنی هەلی گۆڵکردن و بۆ گۆڵ هه‌یه‌.

لەلایەکی ترەوە، هێڵی بەرگریی عەین تا ڕادەیەک جێگیرە و لە دوو یارییەکەدا تەنیا یه‌ك گۆڵیان لێکراوە، ئەم هاوسەنگییەی نێوان هێرشبردن و بەرگری، هۆکاری سەرەکیی پێشەنگیی ئەوانە لە کۆمەڵەکەدا.

زاخۆ؛ بەرگری پۆڵایین و هێرشێکی مامناوەند

یانەی زاخۆی نوێنەری عێراق، لە دوو یاریی ڕابردوودا ئەنجامێکی جیاوازی تۆمار کردووە.

هێڵی هێرشبردنی یانەکە توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بکات، کە دەکاتە تێکڕای 1.5 گۆڵ بۆ هەر یارییەک. ئەمەش نیشاندەری هێزێکی هێرشبردنی مامناوەندە بە بەراورد بە ڕکابەرەکەیان.

خاڵی بەهێزی زاخۆ لە هێڵی بەرگرییدایە، ئەوانیش، هاوشێوەی عەین، لە دوو یارییەکەدا تەنیا گۆڵێكیان لێ تۆمار کراوە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕێکخستنێکی بەرگریی باش و توانای بەرگەگرتنی فشار.

هەروەها، یانەی زاخۆ لە یەکێک لە یارییەکاندا توانیویەتی کلین شیت بکات، کە ئەمەش متمانەیەکی زیاتر بە هێڵی بەرگریی یانەکە دەبەخشێت.

ئەنجامی خولی ناوخۆیی

یانەی عه‌ین

دوای تێپه‌ربوونی حه‌فت یاریی له‌ خولی ئیماراتی یانه‌ی عه‌ین توانیویەتی شه‌ش یاری بباتەوە و لە یه‌ك یاریشدا بەرامبەر بووە، بێ ئەوەی هیچ دۆڕانێکی هه‌بێت، بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ، لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی خولەکەیه‌.

شیکاریی یاریی نێوانیان

بەپێی ئەم ژمارانە، پێشبینی  ده‌كریت یارییەکی تاکتیکیی بەهێز بكرێت، لە لایەک، یانەی عەین هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هێزە هێرشبەرییە گەورەکەیەوە فشار دروست بکات گه‌یشتنی به‌ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات و  لە لایەکی تریشەوە، یانەی زاخۆ پشتی بە ڕێکخستنە بەرگرییە پۆڵایینەکەی هانده‌رانی ده‌به‌ستێت و بەکارهێنانی هەلە کەمەکانی دەبەستێت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button