Loading...
ئیسپانیا

ژمارەی پێوانەیی؛ 12 هەزار بلیت تەنیا بۆ سەیرکردنی مەشقەکانی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

تەنیا پێنج رۆژ بۆ گەڕانەوەی یاریزانان و هاندەران بۆ کامپ نۆ ماوە و هاندەران بە کڕینی بلیت ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکەن.

بارسێلۆنا دەرگای کامپ نۆ بەرەو رووی هاندەران دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن رۆژی هەینی لە نزیکەوە سەیری مەشقەکانی تیپەکە بکەن. کاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی یەکشەممە، فرۆشتنی بلیت بە ئەندامان کۆتایی هات و 7500 بلیت فرۆشرا. بە بلیتی فرۆشراو بە خەڵکی ئاساییەوە، ئەم ژمارەیە بۆ 12 هەزار بلیت بەرزبووەوە ئەمەش وایکرد یانەکە گەشبین بێت بە هەڵوێستی هاندەران.


مەشقەکانی تیپەکە کاتژمێر 11 دەست پێدەکات، بەڵام کاتژمێر 9:30 دەرگاکانی کامپ نو  بەرەوە رووی هاندەران دەکرێتەوە. هاندەران لە ناوچەی ستاندی سەرەکی و پشت دەروازەی باشوور جێگیر دەبن، تا ئێستا یانەکە تەنیا مۆڵەتی سەرەتایی بۆ قۆناخی 1A هەیە کە ئەم دوو بەشەی یاریگای کاتالۆنیەکان لەخۆدەگرێت. توانای لەخۆگرتنی 23 هەزار هاندەری هەیە.

جێگەی باسە مەشقەکان وەکو تاقیکردنەوەیەکی بچووک بۆ کردنەوەی تەواوەتی یاریگاکە دەبێت. بیرۆکەی یانەکە ئەوەیە کە دوای پشووی نێودەوڵەتی بە یەکجاری بگەڕێتەوە کامپ نۆ، بە تایبەتی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو لە 22ی ئەم مانگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button