Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەت

ئاشکرابوو؛ چۆن ئێمباپێ بووە هۆکاری لەدەستدانی پێناڵتییەکەی ڤینیسیۆس؟

کیلیان رابردووێکی ئەرێنی نەبووە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی لێدانێکی سزای بۆ ریال مەدرید لە یارییەکەی ڤالێنسیا لەدەستدا.

هەرچەندە ریال مەدرید 4-0 یارییەکەی بردەوە، بەڵام لێدانە سزاکە جۆرێک لە نیگەرانی لە نێو یانەکە دروستکردووە، چونکە کیلیان ئێمباپێ، لێدەری سەرەکی پێناڵتییەکانە، کەچی بەبێ گەڕانەوە بۆ چابی ئاڵۆنسۆ، لێدانە سزاکەی بەخشییە ڤینی و ئەویش نەیتوانی گۆڵ بکات.

پێگەی ئێل دێسمارکێ هۆکاری لەدەستدانی لێدانە سزاکەی ڤینیسیۆسی لە راپۆرتێکی ڤیدیۆییدا ئاشکرا کرد.

گرتە ڤیدیۆییەکان ئامۆژگاری ئێمباپێ بۆ ڤینی ئاشکرایدەکەن، کیلیان بە ڤینی دەڵێت، لێدانە سزاکە ئاڕاستەی لای راستی خولێن ئاگیرێزابالا، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا بکات و ئەویش ئامۆژگارییەکەی جێبەجێکرد.

بەر لە جێبەجێکردنی پێناڵتییەکە، ئێمباپێ خۆی لە ڤینیسیۆس نزیککردەوە و بە چرپە پێی دەڵێت، پێناڵتییەکە بۆ لای راستی خولێن لێبدات، ڤینیسیۆس بە ئاماژە، رەزامەندی لەسەر ئامۆژگارییەکەی ئێمباپێ پیشاندەدات.

ئاگیرێزابالا، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا بۆ دووەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا، پێناڵتی گەڕاندەوە و ئەوەی خاڵی جیاکەرەوەیە، گەڕاندنەوەی یەکەم لێدانی سزای لە وەرزی رابردوو بەرامبەر ئێمباپێ بووە.

لە وەرزی رابردوودا، ئاگیرێزابالا، گۆڵپارێزی ئاتلێتیک بیلباو بوو، لە یاریی نێوان یانە باسکییەکە و مەدریدییەکە، لێدانی سزای کیلیان گەڕاندەوە.

ڤینی پێنجەم لێدانی سزای لە کاروانی وەرزشی خۆی لەدەستدا و دووەمجارە بەرامبەر ڤالێنسیا لەدەستی دەدات، لە بەرامبەر 9 لێدانی سزای گۆڵکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button