Loading...
ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسا بانگی دەکات؛ کەین بیر لە جێهێشتنی بایرن میونشن دەکاتەوە

بارسا سێ ئامانجی سەرەکی هەیە

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، ئەستێرەی بایرن میونشن بیر لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا دەکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کاپتنی ئینگلتەرا وەرزێکی نائاسایی لەگەڵ میونشن پێشکەش دەکات، تەنیا لە 20 یاریدا، 25 گۆڵ و چوار پاسی یەکلاییکەرەوەی هەیە.

بەگوێرەی ئامارەکان بێت، کەین یەکێکە لە باشترین و لەوانەیە باشترین هێرشبەری سەرەڕمی ئێستای جیهان بێت.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، بەهای ئێستای کەین لە دەوروبەری 65 ملیۆن یۆرۆیە و ئەمەش ئاستەنگ لە بەردەم گواستنەوەی دروست ناکات.

کەین بیر لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا دەکاتەوە و پێی وایە دەتوانێت مێژووێکی گەورە بنووسێتەوە، هەرچەندە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە هیچ بڕیارێک نادات.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کەین بریتییە لە 65 ملیۆن یۆرۆ و لە هاوینی ساڵی داهاتوو چالاک دەکرێت، چونکە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە میونشن دەمێنێت.

بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەکات و کەین بەربژێرێکی بەهێزە.

ئالڤارێز و هالاند

لەلایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا بیر لە خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتیش دەکاتەوە، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەکە، بارسا ئالڤارێزی زیاتر بەدڵە.

بەهای گواستنەوەی کەین بەراورد بە هالاند و ئالڤارێز کەمە، بەڵام مووچەی ساڵانەی کەین بریتییە لە 25 ملیۆن یۆرۆ بەر لە پێدانی باج، ئەمەش ئەرکی گواستنەوەی ئاسان ناکات.

بارسێلۆنا تەنیا لە بازاڕدا نییە، بەڵکو پاریس سانجێرمان و چێڵسی و یانەکانی سعوودیە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەم ئەستێرانە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button