
یاریگا –
جارێکیتر ئێرلینگ هالاند توانا گۆڵکارییەکانی خۆی پیشانی رکابەرەکانی دایەوە بە دوو گۆڵ لە تۆڕی بۆرنمۆس توانی بگاتەوە بە دوو ئەفسانەی پرێمەرلیگ.
مانچێستەر سیتی لە گەڕی 10ی خولی ئینگلیزی لە نێو یاریگای ئیتیحاد میوانداریی بۆرنمۆسی کرد کە ئەم وەرزە تیمێکی سەرسەخت و رکابەرن. هەر لە گێمی یەکەمدا هەردوو تیم ئاستی خۆیان پیشاندا 2-1 کۆتاییان بەو تایمە هێنا.
گۆڵەکانی هالاند کە لە خولەکەکانی 17 و 33 بوو، یەکسانبوونەوە بوو لەگەڵ هەردوو ئەفسانەی لیڤەرپوول رۆبی فاولەر و لویس سوارێز بە تۆمارکردنی 2 گۆڵ لە چوار یاریی لەدوای یەکی نێو یاریگای تیمەکەیان کە بەدرێژایی مێژووی خولی ئینگلیزی نەیتوانیوە ئەنجامی بدات.
فاولەر لە وەرزی 1995/96 و توانیبووی لە 5 یاریی لەدوای یەک و، سوارێزیش لە لە 2013 لە 5 یاریی لەسەریەک توانیبوویان ئەو ژمارەیە تۆمار بکەن.
4 – Erling Haaland is only the third player ever to score 2+ goals in four or more consecutive Premier League home appearances, after Robbie Fowler (4 across 1995/1996) and Luis Suárez (5 in 2013). Phenomenal. pic.twitter.com/vnVwLx5skH
— OptaJoe (@OptaJoe) November 2, 2025
جیا لە وەرزی رابردوو، ئەستێرە نەرویجیەکە تەواو هەستە گۆڵکارییەکەی خۆی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا پیشاندەدات. بەو 2 گۆڵەی بەرامبەر بۆرنمۆس توانی بگاتە 26 گۆڵ بۆ یانە و هەڵبژاردە. کە 13 لەو گۆڵانە تەنها لە چوارچێوەی رکابەرێتیەکانی پرێمەرلیگ تۆماریکردوون.