
یاریگا –
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە تیروپشکی قۆناخی دووەمی جامی عێراقدا، یانەی هەولێر رووبهرووی یانەی ناسرییە بووهوه ، گۆڕانکاری لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا کرا.
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، یانەی ناسریە بەهۆی ئەوەی سبەی لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی عێراقدا بهرامبهر یانەی حوسێن یاریی دهكات، بە فەرمی داوای لە یانەی هەولێر کردووە کە یارییەکەیان لە جامی عێراقدا بۆ کاتێکی تر دوابخرێت.
لەم بارەیەوە، باسم قاسم، ڕاهێنەری یانەی هەولێر، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ دەستەی کارگێڕیی یانەکە، ڕەزامەندیی فەرمییان نیشان داوە لەسەر داواکارییەکەی یانەی ناسریە.
بڕیارە یاریی نێوان هەولێر و ناسریە لە قۆناخی دووەمی جامی عێراق، لە ڕۆژی شەممە یان یەکشەممەی داهاتوودا بكرێت .
یانەی هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە دەستپێدەکات و هیواخوازە لەم وەرزەی جامی عێراقدا ئەنجامێکی شایستە بەدەست بهێنێت و بگاتە قۆناخەکانی داهاتوو.



