
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەی بەرامبەر ئێڵچی بڵاوكردەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێڵچی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە لیستەكەدا رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵەندی و دانی ئۆلمۆ ناوەڕاستكاری ئیسپانی گەڕاونەتەوە.
هەروەها رافینیا، تێر شتیگن، گاڤی، خوان گارسیا، پێدری و كریستێنسن ناویان لە لیستەكەدا نییە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان؛
گۆڵپارێزان؛ ئاڵەر، چێزنی، کۆچین.
بەرگریکاران؛ باڵدێ، ئاراوخۆ، کوبارسی، جێرارد مارتین، کوندێ، ئێریک گارسیا، ئێسپارت.
ناوەڕاستکاران؛ ئۆلمۆ، کاسادۆ، فێرمین، دی یۆنگ، بێرناڵ، درۆ.
هێرشبەران؛ فێران، لامین یامال، راشفۆرد، بەرداخچی، لیڤاندۆڤسكی.



