
یاریگا –
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، تیروپشکی قۆناخی دووەمی جامی عێراق بۆ وەرزی 2025-26 راکێشرا.
بە ئامادەبوونی نوێنەری 20 یانە، لێژنەی کێبڕکێیەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، تیروپشکی قۆناخی دووەمی جامی عێراقی راکێشا.
یارییەکانی قۆناخی دووەمی جامی عێراق لە رۆژانی 8/7ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن و هەفتەیەک پێش بەڕێوەچوونی یارییەکان، کاتی یارییەکان دەستنیشاندەکرێت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا، لێژنەیەکی تایبەتی لێژنەی کێبڕکێیەکان سەردانی یاریگاکان دەکات و بڕیاری کۆتایی لەسەر کوالێتی و ئامادەیی یاریگاکان دەدرێت.
لە ئەگەری تەواوبوونی یارییەکان بەیەکسانبوون، یاریی گەڕانەوە ناکرێت و بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە، براوە دەستنیشاندەکرێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لەڕێی پلاتفۆڕمە جیاوازەکانییەوە، گرنگترین یارییەکانی قۆناخی دووەمی جامی عێراق دەگوازێتەوە.
قۆناخی دووەم

![]()
یانە بەشداربووەکان
خولی ئەستێرەکانی عێراق: دهۆک، هەولێر، ئەمانەی بەغدا، نەفتی میسان، مینا، مووسڵ، کەرخ، نەورۆز، قاسم و گەرمە.
خولی نایابی عێراق: رەمادی، بەحری، حدوود، کەربەلا، ناسڕییە، گازی باکوور، مەسافی، نەفتی بەسڕە، حوسێن و حەشدی شەعبی.
![]()
ئەنجامەکانی قۆناخی 32





