ناشڤڵ رێگەی نەدا مێسی و هاوڕێکانی گەیشتن بە کۆتاییەکان مسۆگەربکەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یانەی ناشڤیڵ توانی شکست بە ئینتەر مەیامی بهێنێت بەوەش ئەو دوو یانەیە سێهەم یاری نێوانیان دەبێت ئەنجام بدەن بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ئەو تیمەی بلیتی گەیشتن بە کۆتاییەکان بەدەست دەهێنیت.
جیاواز لە خولەکانی دیکە، لە ئەمریکا ئەو یانانەی لە پلەکانی پێشەوە کۆتایی بە وەرز دەهێنن سەردەکەون بۆ پاشکۆ و دواتریش رووبەرووی یەکدەبنەوە تاوەکو یەک یانە لە هەر بەرەیەک دەمێنێتەوە. پاشان پاڵەوانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن..
ئینتەر مەیامی لە یەکەم یاری پاشکۆ دا بە ئاسانی شکستی بە ناشڤیڵ هێنا، بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا ناشڤیل توانی 2-1 براوەبێت. یاساکانی ئەو وڵاتە گوێ بە کۆکردنەوەی ژمارەی گۆڵەکانی هەردوولا نادات و ئێستا دەبێت ئەو دوو یانەیە یاری سێهەم ئەنجام بدەن بۆ یەکلاییکردنەوەی براوە.
یاری سێهەم لە بەرواری 11/8 بەڕێوەدەچێت و براوەیان دەگاتە یاری پێش کۆتایی بەرەوی رۆژهەڵات .
ساڵی رابردوو، ئینتەر مەیامی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دۆڕا بە ئەتەلەنتا یونایتد و نەیتوانی بگاتە کۆتاییەکان. لە کاتێکدا ئەتەلەنتا لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی دابوو.



