شیكاری یاریگا؛ ئاماری سهرنجراكێشی دوو گهڕی خولی نایابی كوردستان ئاشكر دهكات
ئامارهكان وێنەی ڕکابەرییەکانی ئەم وەرزەیان کێشاوە

یاریگا –
وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بە گەرمی و بە ئاستێکی هێرشبەری بەرچاو دەستیپێکرد، کە تێیدا ئامارەکان ئاماژە بە ڕکابەرییەکی بەهێز لە نێوان یانەکاندا دەکەن.
تۆڕی وەرزشیی یاریگا وەک هەمیشە بە وردی چاودێریی ئامار و داتاکانی کردووە و لێرەدا خوێندنەوەیەکی شیکاری بۆ دوو گەڕی یەکەم دەخاتەڕوو.
دەستپێکێکی هێرشبەرانە و ژمارهی گۆڵهكان
یەکێک لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئەم وەرزە تاوهكو ئێستا، ڕێژەی بەرزی گۆڵکردنە، لە کۆی 10 یاریی، 31 گۆڵ تۆمارکراوە، کە تێکڕای 3.1 گۆڵ بۆ هەر یارییەک دەکات. ئەم ڕێژە بەرزە نیشانەی کرانەوەی یارییەکان و بوێریی هێرشبەریی یانەکانە، کە چێژێکی زیاتری بە خولەکە بەخشیوە.
ڕکابەریی توند و یاریی خاوێن
لەگەڵ گەرمی یارییەکاندا، ناوبژیوانان 46 جار کارتی زەردیان بەکارهێناوە، کە دەکاتە تێکڕای 4.6 کارت لە هەر یارییەکدا، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئاستی بەرزی ڕکابەری و ململانێی بەهێز لەنێو یاریگادا. بەڵام خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە تاوهكو کۆتایی گەڕی دووەم، هیچ یاریزانێک کارتی سووری وەرنەگرتووە.
سیروانی نوێ لە هێرشبردن و ئاکرێ لە بەرگریدا دەدرەوشێنەوە
له دوای دوو گهڕی خولی نایابی كوردستان یانهی سیروانی نوێ بههێزترین هێلی هێرشبهری ههیه و ئاكرێش خاوهن بههێزترین هێلی بهرگرییه.
- سیروانی نوێ بە تۆمارکردنی شهش گۆڵ، خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبردنە و بە ئامانجی گەورەوە وەرزی دەستپێکردووە.
- یانەی ئاكرێ تەنیا یهك گۆڵیلێكراوه، خاوەنی پتەوترین هێڵی بەرگریی خولەکەیە تاوهكو ئێستا.
- یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاریزانهكانی شهش کارتی زەردیان بهروودا بهرزكراوتهوه خاوهن زۆرترین كارتی زهرده.
ململانێی گۆڵکاران: سوهەیب و سەنگەر لە پێشەنگدان
ڕکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی گۆڵکاری وەرز زوو دەستیپێکرد. سوهەیب تەها لە یانەی سیروانی نوێ و سەنگەر محەمەد لە یانەی چوارقوڕنە، هەردووکیان توانیویانە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و پێکەوە لە پێشەنگی ڕیزبەندیی گۆڵکاراندان.



