
یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید بردنەوەکەی شەوی رابردووی بەرامبەر ڤالێنسیا بە سەرکەوتنێکی گەورە دانا و تەواو لە ئاستی یاریزانان رازیبوو.
ئاڵۆنسۆ بە گۆڵکردن بە سێ یاریزانی جیاواز لە یارییەکدا دڵخۆشە و لە دوای یارییەکە قسەی بۆ کەناڵی ریال مەدرید کرد؛
زۆر بە بردنەوەی بەکۆمەڵی یاریزانان دڵخۆشم. ئاستێکی بەرزییان پێشکەشکرد.
بوونی وزەی ئەرێنی و قوربانیدان، فاکتەری سەرەکی بردنەوە بوون، چونکە زۆر گرنگە کاتێک تۆپت لەلا نییە، بەشێوەیەکی دروست بجووڵێی.
Xabi Alonso y su reacción al penalti fallado por Vinicius #RealMadridValencia #LaLiga pic.twitter.com/bVUSxB6HXj
— MARCA (@marca) November 1, 2025
لە پرێس کۆنفڕانسی دوای یارییەکە، ئاڵۆنسۆ ستایشێکی زۆری کیلیان ئێمباپێ کرد؛
کیلیان دوو گۆڵی کرد و ئەمەش رێژەیەکی باشە بۆ رکابەریکردن لەسەر پاڵەوانیەتییەکان. رۆحیەتی یاریزانان زۆر بەرزە و ئەمەش بە پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس پەیوەستە.
لەبارەی لەدەستدانی لێدانێکی سزا لەلایەن ڤینیسیۆسەوە، ئاڵۆنسۆ روونیکردەوە؛
لەدەستدانی لێدانە سزاکە بەر لە تەواوبوونی گێمی یەکەم بوو، دەکرا ئەنجامەکە ببێتە 3-0، خۆشبەختانە جود بێڵینگهام دواتر گۆڵێکی دیکەی کرد.
لە بنەچەدا ئێمباپێ لێدەری سەرەکی لێدانەکانی سزایە، بەڵام لە یارییەکاندا بڕیاری دیکە لە نێوان یاریزانان خۆیان دەدرێت. تاوەکو ئێستاش کیلیان لێدەری سەرەکییە و ڤینیسیۆس یارییەکی زۆر باشی کرد.
El Madrid no entrenará en Anfield para preparar el partido de Champions ante el Liverpool: Xabi Alonso explica por qué pic.twitter.com/lL6FnWJHEi
— MARCA (@marca) November 1, 2025
خۆمان بۆ لیڤەرپوول ئامادە دەکەین
ئاڵۆنسۆ جەختیکردەوە، دەبێ بەباشترین شێوە تیمەکەی بۆ یاریی لیڤەرپوول ئامادە بکات؛
دەبێ بەباشترین شێوە خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە بکەین و من بڕیار دەدەم لە کوێ مەشق بکەین. بەلامەوە باشترە لە شوێنی تایبەتی خۆمان مەشق بکەین، تاوەکو لە ئانفیڵد لەبەردەم 200 کامێرا مەشق نەکەین.



