
یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانانی نوێی یانەکەی پێویستیان بە کاتی زیاترە، تاوەکو لەگەڵ کەشی پرێمەرلیگ دەگونجێن.
سەڵاح لە یاریی شەوی رابردوو گۆڵێکی لە ئاستۆن ڤیلا کرد و کۆتاییان بە زنجیرە دۆڕانە یەک لەدوای یەکەکان هێنا.
ئەستێرەی میسڕییەکە لەدوای گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە 250 لەگەڵ رێدز، قسەی بۆ ستۆدیۆی کراوەی کەناڵی TNT کرد؛
بردنەوە بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا زۆر گرنگبوو. چەند یارییەکی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگمان دۆڕاند، بەڵام بە گەڕانەوەمان بۆ سەر رێچکەی بردنەوەکان دڵخۆشم.
بردنەوە پاڵنەرێکی گرنگە بۆ یارییەکانی دواتر، بۆ ئێمە وەرزێکی زۆر قورسە، بەتایبەت دوای گواستنەوەی چەندین یاریزانی نوێ.
سەڵاح بەرگری لە گواستنەوەکانی هاوینی رابردووی لیڤەرپوول کرد و گوتی ؛
ئەمانە یاریزانی زۆر باشن، بەڵام پێویستیان بەکاتە تاوەکو لەگەڵ کەشەکە بگونجێن. چەند یاریزانێکیشمان لەدەستداوە و پێویستیمان بەکاتە تاوەکو هەموو شتێک ئاسایی دەبێتەوە و لە شێوازی یارییکردنی یەکتر رادێین.
Mo Salah has now scored 250 goals for the Reds… Incredible. 👑 pic.twitter.com/QLfjFmcHve
— Liverpool FC (@LFC) November 1, 2025
سەڵاح ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول گەیاندە 250 گۆڵ، ئەمەش ریکۆردێکی گەورەی ئینگلتەرایە و ژمارەی وەین روونی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یەکسانکردەوە؛
بەڕاستی گۆڵکردن بۆ یانەیەکی وەها گەورە زۆر هەستێکی ناوازەت پێدەدات. زۆر شانازی دەکەم و بەم دەستکەوتە دڵخۆشم.



