Loading...
سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ: لە کاتی لێدانە سزاکە دڵم لێیدەدا و دەمەوێت نازناو ببەمەوە

خەڵاتی کەسی گرنگ نییە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوە ئەستەمەکەی نەسڕ بەرامبەر فەیحا لە خولی رۆشنی سعوودی دەربڕی.

رۆناڵدۆ لە دوای تەواوبوونی یارییەکە بەمشێوەیە قسەی بۆ پلاتفۆڕمی سەمانییە کرد؛

یارییەکی زۆر قورس بوو، بەهۆی بەرگرییە تۆکمەکەیان، نەماتوانی زۆر دەرفەتی گۆڵ دروست بکەین.

ئەمە تۆپی پێیە، پێویستە تاوەکو کۆتایی بڕوامان بەخۆمان بێت. تیمەکەمان تەواو بڕوای بەخۆی بوو، هاندەران متمانەیان پێبووین و شایەنی بردنەوەی یارییەکە بووین.

پێویستە لە بردنەوەکان بەردەوام بین، چونکە شتێکی زۆر باشە و ئێستا پێشەنگین، بەڵام وەرزەکە زۆری ماوە و دەبێ هەنگاو بە هەنگاو بچینە پێش.

رۆناڵدۆ باسی لە دروستبوونی دیدگا و هزری بردنەوە لە نەسڕ کرد؛

منیش هەر ئەمەم گوتووە، دەبێ تاوەکو کۆتایی بڕوامان بەخۆمان بێت. تۆپی پێ وەکو بۆکسی سورپرایزەکانە.

ئاهەنگگێڕانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر شێوازی عەڕزەی سعوودی

لەبارەی ئاهەنگگێڕانی لەسەر شێوازی ”عەڕزەی سعوودی” رۆناڵدۆ دەڵێت؛

گۆڵ کردن شتێکی زۆر ناوازەیە و زۆر دڵخۆشم بە یارمەتیدانی یانەکەم.

خەڵاتە کەسییەکان بەلای منەوە گرنگ نین، ئەوەی گرنگە بەلامەوە، بردنەوەی نازناوی خوولە.

لەبارەی لێدانە سزاکەی لە دوا خوولەکی یارییەکەدا، رۆناڵدۆ گوتی؛

دڵم لە هەموو جارێکی پێشووتر زیاتر لێیدەدا، ئەمە تۆپی پێیە و ژیانی منە. 22 ساڵ بەمشێوەیە ژیاوم و دڵخۆشم.

بابەتی زیاتر

Back to top button