Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V بۆرنمس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ بەردەوامە و لە یارییەكی دیكەدا مانچێستەر سیتی میوانداری بۆرنمس دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرنمس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا بە ئاستێكی ناجێگیردا دەڕوات بە جۆرێک لە نۆ یاریی پرێمەرلیگ پێنج یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا تیمەكەی ئاندۆنی ئیراولا بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێک لە نۆ یارییدا پێنج یارییان بردووەتەوە، سێ یاریی یەكسان بوون و یارییەكیش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بۆ ئەو یارییە تەنیا لە تواناكانی رۆدری بێبەش دەبێت.

بەهەمان شێوە بۆرنمسیش تەنیا بە بێ ئەنیس ئونال رووبەڕووی سیتیزن دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی

گۆنزالێز

ساڤیۆ، رێندێرس، بێرناردۆ، فۆدن

هالاند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرنمس

پیترۆڤیچ

خیمینێز، دیاكیتێ، سێنسی، ترۆفێرت

سكۆت، ئادەمس

تاڤێرنەر، كڵۆیڤێرت، سێمینیۆ

كرۆوپی

بابەتی زیاتر

Back to top button