Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

راهێنەرێکی ناوداری خولی ئیتاڵی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی جێنوا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە پاتریک ڤیێرای لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

ڤیێرا لە نۆڤێمبەری 2024 لە شوێنی ئالبێرتۆ جێلاردینۆ پۆستی راهێنەرایەتی جێنوای وەرگرت. توانی یانەکە لە ناوچەی دابەزین دووربخاتەوە تا گەیاندنیان بە پلەی 13ی ریزبەندی وەرزی رابردووی سێریائەی. هەر ئەوەشبوو وایکرد گرێبەستەکەی بۆ نوێ بکەنەوە تا هاوینی 2027، بەڵام ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی راهێنەرە فەڕەنسیەکە ئێجگار خراپ بوو.

جێنوا بەسەرپەرشتی ڤیێرا لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی 9 یاریی ئەنجامداوە، تەنها 3 یەکسانبوونی هەیە بەبێ هیچ بردنەوەیەک. بەوەش لە پلەی کۆتایی ریزبەندییەکە نیشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button