
یاریگا –
زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت پەیوەست بە رازیبوونی ئەرجەنتین بە دەستپێشخەرییەکەی ئەنگۆلا بۆ ئەنجامدانی یاریەکی دۆستانە لە بەرامبەر ئەو هەڵبژاردە ئەفریقیە.
وا بڕیارە 14ی ئەم مانگە تانگۆی پاڵەوانی جیهان ببنە میوانی ئەنگۆلا.
بەپێی زانیارییەکانی رۆمەین مۆلینای رۆژنامەنووسی ئیسپانی، زۆر هەڵبژاردەی دیکە هەبوون دەستپێشخەرییان کردبوو بۆ یاریی دۆستانە لەگەڵ ئەرجەنتین، بەڵام بەهۆی ئەوەی پاڵەوانانانی مۆندیال داوای بڕە پارەیەکی زۆریان کردبوو، بۆیە کشابوونەوە. تا سەرەنجام ئەنگۆلا دەرفەتەکەی قۆستەوە و رێکەوتی یارییەکەشیان ساڵیادی سەربەخۆیی ئەو وڵاتەیە.
وەک رۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردووە، ئامادەبووە ئەو بڕە پارەیە بدات “12 ملیۆن دۆلار” کە ئەرجەنتین داوای کردووە. بەڵام مەرجی هەڵبژاردە ئەفریقیەکە ئەوەبووە لیۆنێل مێسیش بەشداری بکات.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کە ئامادەبوونی هاندەری ریکۆردشکێن دەبێت بەدرێژایی مێژووی تۆپی پێ لەو وڵانە کە چاوەڕوان دەکرێت 48 هەزار هاندەر لەنێو یاریگای لاوندای پایتەختی ئەنگۆلا ئامادەبێت.
🚨 𝗜𝗡𝗖𝗥𝗘𝗗𝗜𝗕𝗟𝗘: Angola has agreed to pay €12M to host a friendly match against Argentina! 🤯🇦🇴🇦🇷
This enormous sum is justified by the presence of Leo Messi, which will draw record crowds to the November 11 Stadium! 🤑🏟
Angola will host Argentina on November 14th in… pic.twitter.com/X9uIquUcUP
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 1, 2025
هەردوو هەڵبژاردە جیاوازییەکی زۆر لەنێوانیاندا هەیە لە ریزبەندیی جیهانی فیفا. ئەرجەنتین پلەی دووەمە لەدوای ئیسپانیای پێشەنگ و، ئەنگۆلاش لە پلەی 89 دێت.



