
یاریگا –
نەهامەتی لەدوای نەهامەتی بەرۆکی لامین یامال و بارسێلۆنا دەگرێت و لەدوای شکستەکەی کلاسیکۆ پڕمشتومڕەکە، هەواڵی پێکانی ئەستێرە لاوەکەی بارسا بە هاندەرانیان دەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، لامین جارێکیتر هەستی بە نائاسوودەیی کردووە لە ماسوولکەکانی بن ڕانیدا. ئەوەش یەکێکە لەو گرفتە جەستەییەکانی ئەو یاریزانە کە تا ئێستا بەتەواوەتی چارەسەر نەکراوە و کارگیەری نەرێنی کردووەتەسەر ئاستی لەنێو یاریگا.
سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە یاریزانە 18 ساڵانەکەی بلاوگرانا ئەگەرچی چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام ناوبەناو ئازاری بۆ دروستدەبێتەوە. ئەگەریش بێتو ئەو ئازارە بەردەوام بێت ئەوە تاکە چارە تەنها نەشتەرگەرییە.
🚨 Lamine Yamal is suffering from an ‘incurable’ chronic groin injury. 🤕
(Source: @SunSport) pic.twitter.com/jWEWJlSrxU
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 1, 2025



