
یاریگا –
سبەی تیروپشکی قۆناخی دووەمی جامی عێراق ڕادەکێشرێت، سێ یانەی کوردستان چاوەڕێی ڕکابەرەکانیان دەکەن
لێژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند کە سبەی، یەکشەممە، کاتژمێر 1:00ـێ پاشنیوەڕۆ، لە بارەگای یەکێتییەکە لە بەغدا، تیروپشکی قۆناخی دووەمی جامی عێراق بۆ وەرزی 2025-2026 دهكرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەم قۆناخە لە 20 یانە پێکدێت کە نوێنەرایەتیی هەردوو خولی ئەستێرەکان و خولی نایابی عێراق دەکەن، تیروپشکەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری یانە بەشداربووەکان بەڕێوەدەچێت.
یانە بەشداربووەکان لەم قۆناخەدا:
- خولی ئەستێرەکانی عێراق (10 یانە)
دهۆک، هەولێر، نەورۆز، کەرخ، ئەمانەی بەغداد، نەفتی میسان، میینا، موسڵ، قاسم،گەرمە.
- خولی نایابی عێراق (10 یانە)
رومادی، بەحری، حدود، کەربەلا، ناسریە، غازی شیمال، مەسافی، نەوفتی بەسرە، حوسێن، حەشدی شەعبی.
چاوەڕوان دەکرێت یانەكانی كوردستان هەولێر، دهۆک، و نەورۆز لەم قۆناخەدا ڕووبەڕووی ڕکابەری جیاواز ببنەوە، کە ئەگەری هەیە یاریی بەهێزی لێبکەوێتەوە.
بۆچی هەموو یانەکانی خولی ئەستێرەکان بەشدار نین؟
چونکە یانە پلە بەرزەکانی ڕیزبەندیی لهیهكهم تاوهكو پلهی شهشهمی وهرزی رابردووی خولی ئەستێرەکان، وەک شورتە، قوە جەوییە، زەورا، زاخۆ، تهڵهبه، نهفت) ڕاستەوخۆ و بەبێ یاریکردن دەچنە قۆناخی شازده ئەمە وەک پاداشتێکە بۆ ئاستبەرزییان و بۆ کەمکردنەوەی فشار و ژمارەی یارییەکانیان.
ئەو 20 یانەیە یاری دەکەن و 10 یانەی براوە سەردەکەون بۆ قۆناخی شازده، دەچنە پاڵ شهش یانە پلە بەرزەکەی خولی ئەستێرەکان کە چاوەڕێیان دەکەن.



