
یاریگا –
کۆمەڵەی خولی نایابی ئینگلیزی ‘پرێمەرلیگ’ بڕیاریداوە لە رۆژی ‘بۆکسینگ دەی’ تەنیا یەک یاریی بکرێت.
بڕیارە یارییەکە لە نێوان مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد لە 26ی مانگی داهاتوو بکرێت و لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە 7 یاریی دیکە دەکرێن.
بەڕێوەچوونی زۆرترین ژمارەی یاریی لە بۆکسینگ دەی، یەکێکە لە نەریتە هەرە باوەکانی پرێمەرلیگ، بەڵام ئەم وەرزە تەنیا یەک یاریی دەکرێت.
Fixture amendments and matches selected for live TV broadcast in the UK from 26 December to 8 January have been confirmed 🙌
— Premier League (@premierleague) October 31, 2025
کۆمەڵەی خولی نایابی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکدا هۆکاری ئەم رێکارەی روونکردەوە؛
دەمانەوێت هۆکاری کەمکردنەوەی یارییەکانی بۆکسینگ دەی لە هەلومەرجەکانی ئەم وەرزە روون بکەینەوە، چونکە ئەمە کاریگەری لەسەر نەریتێکی گرنگی ئەم پاڵەوانیەتییە دەکات.
کۆمەڵەی خولی نایابی ئینگلیزی دووپاتیدەکاتەوە، وەرزی داهاتوو، یاریی زیاتر لە بۆکسینگ دەی دەکرێت، چونکە هاوکات دەبێت لەگەڵ رۆژی شەممە.
ئەم وەرزە بەهۆی ئەوەی بۆکسینگ دەی دەکەوێتە رۆژی هەینی، بۆیە گۆڕانکاری تێدا کراوە.



