ڤینیسیۆس بە درێسی یانەکەی رووبەڕووی رەگەزپەرستان دەبێتەوە
درێسێکی نوێیان نمایشکردووە

یاریگا –
یانەی ئالفێرکای پۆرتوگالی کە ڤینیسیۆس جونیۆر خاوەنیەتی، درێسی سێیەمی بۆ رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی نمایشکرد.
یانەکە درێسی سێیەم وەکو ئاڕاستەکردنی پەیامی یەکسانی و رێزگرتن بەکاردەهێنێت.
درێسی سێیەمی یانەکە تەواو رەنگی رەشە، وێنای بەرگریکردن لە یەکسان و رێزگرتن و هەوڵی بەکۆمەڵ دەکات. چەند هێڵێک بە رەنگی زێڕین نەخشێندراوە و وەکو تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و ناوازەیی وێنا دەکرێت.
Unidos pelo mesmo símbolo ⚫️
O nosso terceiro equipamento já está disponível 👉 https://t.co/EbGnYBRRTd#NascidosParaVoar pic.twitter.com/Xj9msIPJpv— FC Alverca (@FCAlverca) October 30, 2025
ڤینیسیۆس یەکێکە لە قوربانییەکانی رەگەزپەرستی لە ئیسپانیا، ساڵی رابردوو لەگەڵ چەند وەبەرهێنێکی بەڕازیلی و پۆرتوگالی، یانەی ئالڤێرکایان کڕیەوە.
ئالڤێرکا خاوەن پلەی 12یە لە خولی پۆرتوگالی و دوای 21 ساڵ، لەسەر دەستی ڤینی گەڕایەوە خولی نایاب.



